هەڕەشەی ئێران بیانوویە بۆ فرۆشتنی بۆمب بە عەرەبستان

سناتۆرێکی ئەمریکی دەڵێت: دەوڵەتی ترامپ دەیەوێت بە زێدەوێژی و نواندنی ئێران وەک هەڕەشەیەک، ڕێگا بۆ فرۆشی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆنگرێس خۆش بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ویلایەتی کێنتیکێتی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا هۆشداری دا کە ترامپ دەیەوی بە نواندنی ئێران وەک هەڕەشەیەک، ڕێ خۆش بکات بۆ فرۆشی بۆمب (چەک و چۆڵ)ی زیاتر بە عەرەبستانی سعوودی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆنگریسی ئەمریکا لە ماوەی چەندین مانگی ڕابردووەوە بە هۆی نیگەرانیی لەبارەی بەکارهێنرانی ئەو چەک و چۆڵە لە شەڕی یەمەن، پێشگری کردووە لە فرۆشرانیان.

مۆرفی باس لەوەش دەکات: بیستوومە کە ڕەنگە ترامپ لە بۆشایی بەردەم یاسای کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ بۆ هەنگاوی نوێی لە پێناو فرۆشی زیاتری بۆمب بە عەرەبستان بەهرە ببات و دۆخەکە بە ئاراستەیەکدا ببا کە کۆنگریسی مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی نەبێت و ئەم بابەتە ڕەنگە هەر لەم حەوتەیەدا ڕوو بدات.

شایانی باسە، بە پێی هەندێک بڕگەی یاسای کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ، لە ئەگەری هاتنە ئارای زەروورەتی نیشتمانی، سەرۆک کۆمار دەتوانێ بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆنگرە، ڕازی بە فرۆشی چەک و چۆڵ بە وڵاتانی دیکە بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو بە بێ هیچ بەڵگەیەک هەوڵ دەدا دۆخی ناوچە نائارام نیشان بدا و لەوبارەیە ئێرانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچە تۆمەتبار کردووە.

News Code 26626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =