سنای ئەمریکا قەدەغەی شەڕ لە دژی ئێران تاوتوێ دەکات

هەندێک لە نوێنەرانی سنای ئەمریکا لە پێناو پەسندکردنی پڕۆژەیاسای قەدەغەی شەڕ لە دژی ئێران هەوڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە واشنتۆن پۆست، گرووپێک لە نوێنەرانی دیموکراتی سنای ئەمریکا لە پێناو پەسندکردنی پڕۆژەیاسای قەدەغەی تەرخان درانی بوودجە بۆ شەڕ لە دژی ئێران هەوڵ دەدەن.

سناتۆر "تام یودال" ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادە کردووە و لە ئەگەری پەسند کران لە کۆنگریسی ئەمریکا و پشت ڕاست کرانەوە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، تەرخان درانی هەر جۆرە بوودجەیەک بۆ هەڵمەتی سەربازی لە ناوخۆی ئێران قەدەغە دەکات.

شایانی باسە ئامادە کارانی ئەو پلانە هەوڵ دەدەن ئەم پڕۆژەیاسایە لە دانیشتنی داهاتووی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سنا بخرێتە دەنگ و ڕێ خۆش بکرێت بۆ تاوتوێ کردنی ئەو پرسە لە دانیشتنی سەرەکیی سنا.

News Code 26625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =