داخوازی ئەمریکا لە ڕووسیا بۆ هەوڵ دژی ئێران

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە واشنتۆن داوا لە مسکۆ دەکات کە دژی ئێران هەنگاو هەڵبگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا ئاشکرای کرد کە ئەمریکا داوا لە ڕووسیا دەکات کە بێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەوە کە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران و ڕێگری لە کارەکانی ئێران لە سووریا هەوڵ دەدەن.

جێفری وتی: ئەمریکا و ڕووسیا بەرژوەندی هاوبەشیان لە ئاسایش و پاوەجێی سووریا هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ڕووسیا دەیەوێت بگاتە ئاکام ئەبێ یارمەتی هەوڵەکانی ئەمریکا بدات بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ کارە ئاڵۆز کەرەکانی ئێران و کاریگەری نەرێنی ئەو وڵاتە لە سووریا. وەکوو ئەوەی کە بە بەکارهێنانی دزەی خۆی لە سەر بەشار ئەسەد هەوڵ بدات تا هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێران لە ئەو وڵاتە بچنە دەرەوە.

News Code 26623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =