هەرێمی کوردستان هیچ کات گیان فیداییەکانی شەهید برووجردی لە بیر ناکات

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران باسی لە هەوڵ و تێکۆشان و گیان فیدایی شەهید برووجردی لە هەرێمی کوردستان لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحمان مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران لە ڕێورەسمی فاتحانی نور لە تاران ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان هیچ کات هەوڵ و تێکۆشانەکانی شەهید برووجردی لە بیر ناکات.

ناوبراو وتیشی: نەتەوەی ئێران ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر خاوەن سەرفرازی و هێز تەنانەت لە چاوی دوژمنیشە.

سەرلەشکەر مووسەوی لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن، وتی: بیانییەکان ئەبێ بڕۆن؛ ئێمە ٤٠ ساڵ بە هێزەوە لە ئارمانەکانی خۆمان، نەتەوەکەمان و وڵاتەکەمان بەرگریمان کرد و دیسان لە بەرانبەر هەر دەتێوەردانێک بە هێزەوە دەوەستین.

فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئاسایش و ئارامشی ناوچەکەمان دەوێت، وتی:  ئێمە شەڕخواز نەبووین و نین و دەست پێکەری شەڕیش نابین بەڵام بۆ بەرگری پیاوانە وەستاوین.

وتیشێ: ئێمە هیچ حەزێکمان لە ئاڵۆزی ناوچەکە نییە، بەڵام لە ئاگر و ئاڵۆزیش ناترسین. ئەوانەی ئەبێ لە ئاگر بترسن کە بە یەکەم هەڕەشە هەموو شتێکی خۆیان لە دەدۆڕێنن.

News Code 26621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =