تۆڕێکی تیرۆریستی لە فەلووجەی عێراق تێکشکێندرا

سەرچاوەگەلی عێراق لە دۆزینەوە و تێکشکاندنی تۆڕێکی تیرۆریستی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە کە بە تەنای هێرشی تیرۆریستی بوون، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەگەلی عێراقی لە پووچەڵ کردنەوەی هێرشی تیرۆریستی لە فەلووجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار و قۆڵبەست کردنی پلان داڕێژەرانی ئەو هێرشە هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوەگەلە ئاماژەیان بەوەش دا: سەرچاوە هەواڵگرییەکان توانیان دزە بکەنە ناو تۆڕێکی تیرۆریستی لە ناوچەی نەعیمییەی فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار و وێرای تێکشکاندنی، سەرکردەکانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە قۆڵبەست کران.

لە لایەکی دیکەوە لە کەرتی ڕاستی مووسڵیش چەک و چۆڵێکی زۆری بە جێ ماوە لە داعش دۆزرایەوە.

News Code 26615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =