سەبارەت بە ڤیەتنام و عێراق درۆمان کرد / شەڕ لە گەڵ ئێران کارەساتە

بەربژێرێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ی ئەمرژا پاش کۆبوونەوەی هەواڵگریی کۆنگریسی لەبارەی بە ئێران، ڕایگەیاند کە گەلی ئەمریکا دەبێ ڕاشکاوانە ناڕەزایەتیان بۆ شەڕی دژ بە ئێران ڕاگەیێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سناتۆر بێرنی ساندێرز بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە هەژماری تویتەری سەبارەت بە دانیشتنی هەواڵگرانەی شەوی ڕابردووی کۆنگریسی لەبارەی ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە بۆ شەڕی ڤیەتنام درۆمان کرد و ئەو درۆیە بووە هۆی کوژرانی ٥٩ هەزار کەس. لە ساڵی ٢٠٠٣شدا سەبارەت بە عێراق درۆمان کرد و پاگەندەمان وەڕێخست کە ئەو وڵاتە چەکی دژە مرۆیی هەیە و ئەو شەڕەش بووە هۆی کوژرانی نزیکەی چوار هەزار کەس لە هێزە بوێرەکانی ئەمریکی و هەزاران کەس لە خەڵکی سڤیلی عێراقی و ئاوارەبوونیان و ئەوڕۆ دڵنیام کە زۆربەی خەڵکی ئەمریکا ئاگاداری ئەو درۆیانەن.

ساندێزر وتیشی: لام وایە شەڕ لە گەڵ ئێران کارەساتێکی تەواوی لێدەکەوێتەوە کە زۆر لە شەڕەکەی عێراقیش خراپتر دەبێ. هیوادارم کە خەڵکی ئەمریکا بە کۆشکی سپی بڵێن کە دژی شەڕ لە گەڵ ئێران چ یەک قۆڵی و چ چەند قۆڵین و ئەوە کۆنگریسییە کە بڕیار لە سەڕ شەڕ لە گەڵ وڵاتانی دیکە دەدات، نەک سەرۆک کۆمار.

News Code 26613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =