هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە سەرکەوتنە گەورەکانی ئێران بکات

بریکار و ڕاوێژکاری  باڵای فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئێران وتی: هیچ هێزێک ناتوانێ بەر بە سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران بگرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی، بریکار و ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگە کوردەکان و بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی کوردستان، باسی لە توانایی و بەهێزی و ورەی گەلی ئێران لە بەرانبەر دوژمن کرد.

لەم دیدارەدا سەردار سەفەوی بە ئاماژە بە دۆخی ئیستای ناوچەکە و ورەی بەرزی گەلی ئێران وتی: پەیامی گواستنەوەی فەرهەنگی سەهادەت و گیان فیدایی بۆ بەرەی ئێستا ئەمەیە کە هیج هێزی و دەسەڵاتێک ناتوانێ بەر بە سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران بگرێت و بێ گومان ئیسلام سەردەکەوێت.   

News Code 26607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =