ئەمریکا یارییەکی مەترسیداری دەستپێکردووە/ ئێران قسە لەگەڵ ترامپ ناکات

 وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی واشنتۆن هۆشداریی دا کە ئەمریکا لە بەرانبەر ئەو هەموو ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە باجی قورس دەداتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانە لەگەڵ سی ئێن ئێن جەختی کرد:  تا کاتێک کە واشنتۆن بە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی لە بەرجام، مافی ڕێزی بەرانبەر بۆ تاران جێبەجێ نەکات، هیچ دانوستانێک لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ناکرێت.

هۆشداریشی دایە ئەمریکا کە بە زیادکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە ناوچەکە، دەستی بۆ یاریەکی زۆر مەترسیدار بردوو.

 زەریف وتی: ئامادە بوونی سەربازی تا ئەو ئاستە لە ناوچەیەکی وا بچووکدا خۆی بوار بۆ ڕوودانی رووداوەکان دەڕەخسێنێت.

 وتیشی: ئێران نیاز پاکی خۆی لە بەرجام نیشان داوە و لەگەڵ ئەوانەش کە پشت لە بەڵێنەکانیان دەکەن هیچ قسەیەک ناکات.

 ئەو هۆشداریەشی دا کە ئەگەر ئەمریکا بە دوای سەڕ لەگەڵ تاران بێت؛ پاشهاتی قورسی بۆی دەبێت.

News Code 26603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =