واشنتۆن نایەوێت لەگەڵ تاران شەڕ ڕابگەیێنێت

کۆنگرێسی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی پرسی ئێران و هێرشی سەربازی سەر ئەو وڵاتە، رایگەیاند: لەئێستادا نیازی راگەیاندنی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نیە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ سێ شەمە گۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی تاوتوێ کرد.

لە راگەیەنراوەکەی کۆنگرێسدا هاتوە ئەگەر دڵنیاببنەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتی هێرشەکانی کەنداوی فارسەوە بووە بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.

کۆنگرێس داواشی لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد دەستبەجێ دەستبەرداری رەفتارەکانی  ببێت.

لەماوەی دو رۆژی رابردودا بەرپرسانی هەریەک لەئەمریکا و ئێران لێدوانەکانیان بەرامبەر بەیەک توندترکردوە و هەڕەشەی بەردەوام لەیەک دەکەن.

دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر چوار پاپۆڕی نەوت کیشی عەرەبی لە کەنداوی فارس و مووشەک بارانی ناوچەی نزیک لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرا، هەندێ لایەن ئێرانیان تۆمەتبار کرد.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران بە فەرمی تێوەگلان لەو کارانەی ڕەتکردەوە و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە لێکۆڵینەوەی ورد لە راستییەکانی ئەم رووداوانە بکرێت و بۆ جیهانی ئاشکرا بکات.

News Code 26602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =