دۆزینەوەی چەکی ئەمریکی و تورکی لە مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە سووریا

هێزەکانی سووریا چەکی ئەمریکایی و تورکیاییان لە ناوچە ئازاد کراوەکانی دەستی تیرۆریستەکان لە ئەو وڵاتە دۆزیەوە و دەستیان بە سەریدا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، هێزەکانی سوپای سووریا لە ڕەوتی پاک کردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکانی بندەستی تیرۆریستەکان لە دەڤەری دیمەشق و دەرعا جیهازاتی ئەمریکی و تورکیاییان دۆزیەوە و دەستیان بە سەریدا گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەندین جۆر مووشەک، هاوەن و دۆشکا و هەموو جۆرە بۆمب لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنە دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.

هێزەکانی سوپای سووریا پێشتریش جیهازاتی سەربازی بەرهەمی ئەمریکا و ئیسرائیلییان لە ئەو ناوچانە کە تازە لە دەستی داعش ئازاد کرابوون دۆزیبووەوە.

هەروەها لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنە ژمارەیەک ئاسەواری مێژوویی سووریا کە بڕیار بوو لە ئەو وڵاتە ببرێتە دەرەوە دۆزرایەوە.

News Code 26601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =