بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەكی نزیك لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: رۆژی چوارشەممە یاخود پێنج شەممە، محەمەد حەلبوسی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی، عەلی لاریجانی، سەرۆكی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران كۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئامانجی سەردانەكەی حەلبوسی بۆ سێ بابەتی گرنگ گەڕاندوەتەوە ، لەوانە؛ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی ئێران و هەروەها پرسی ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران .
ئەم سەردانەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكەمین سەردانی فەرمیە بۆ ئەو وڵاتە لەدوای دەست بەكاربوونی.
پێشتریش هەریەك لە سەرۆك بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانیان كردوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە