سەرۆک گەیشتە فێستیڤاڵی ئێسپانیا

کورتە فیلمی سەرۆک لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە بۆ بەشی ڕکابەریی فستیڤاڵێکی گرینگی ئیسپانیا هەڵبژاردرا و بڕیارە ١٩ی مەی نمایش بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژیوار فەرەج زادە دەرهێنەری میرمنداڵی سەقزی لە چەندەمین ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکاندا، توانی بە دووهەمین بەرهەمی سینەمایی خۆی هەنگاو بنێتە بەشی ڕکابەریی فێستیڤاڵی FESTIVAL DE CORTOMETRAJES ESNE FEELMOTIONی ئیسپانیا و بڕیارە فیلمەکەی ١٩ی مەی نمایش بدرێت.

ئەم فیلمە ٥ خولەکییە بەسەرهاتی منداڵێکی ١٠ ساڵانە دەگێڕیتەوە کە هاوینان بۆ یارمەتی دانی باوکی شوانێتی دەکات.

ژیوار فەرەج زادە، ئەندامی ١٢ ساڵانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی کانوونی پەروەردەی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری ساحبی نزیک بە سەقز لە پارێزگای کوردستانە و پێشتریش کورتە فیلمی "چۆلەکەکانی کۆڵانەکەمان"ی بەرهەم هێناوە.

News Code 26583

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =