دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە ئێران زۆر درۆ دەکات

شەڕ لە گەڵ ئێران بە واتای دووپات کردنەوەی هەڵە لە ئاستێکی گەورەترە و ئەمریکا لە ئەم کارە لە لایەن هاوپەیمانەکانییەوە پاڵپشتی ناکرێت، پاساوێکی بۆ نییە و هیچ پلانێکی بۆ بەڕێوە بردنی نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – گرووپی نێودەوڵەتی: دەیڤید فریم بە بڵاو کردنەوەی وتارێک لە ماڵپەڕی لێکدانەوەیی دفنس وان ڕایگەیاند شەڕی ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە بەراورد لە گەڵ شەڕی ٢٠٠٣ی عێراق هەڵەیەک لە ئاستێکی گەورەتر دەبێت.

کورتەی وتارەکە لە خوارەوە هاتووە.

شەڕ لە گەڵ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بیری گەشبینانە، بێ ئاگایی فەرهەنگی و پلان ڕێژی بێ سەرەنج دەستی پێکرد و پاش تێپەڕینی دوو دەیە هیچ ئاکامێکی بە دواوە نەبووە. ئەو شەڕە هەڵەیەکی گەورە بوو بەڵام شەڕ لە گەڵ ئێران هەڵەیەکی گەورەتر دەبێت. ئەگەر بمانەوێت شەڕی ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە گەڵ شەڕی عێراق بەراورد بکەین ئەبێ بوترێت شاکارێک بە پلان ڕێژی ورد و بیرێکی ڕاست بینانە بوو. پڕۆژەی شەڕ لە گەڵ ئێران زۆر گەمژانەیە و باوەڕ نەکراوە ئەگەر دەوڵەتی ترامپ بتانێت بیری لێ بکاتەوە.

ئایدیای دووپات کردنەوەی شەڕێک وەکوو شەڕی عێراق، نە تەنیا لە ئاستێکی بەربڵاوتر، بەڵکوو بە بێ پاڵپشتی، بێ پاساو و بە بێ هیچ پلانێک تۆقێنەر دەبێت. سەرۆک کۆمار ترامپ دژی دەستێوەردانی سەربازی بیانییە و تێکۆشیوە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ئەفغانستان بکشێتەوە. حەزی ناوبراو بۆ شەڕێکی گەورەتر دژی وڵاتێک بە ٨٠ ملیۆن کەس و هێزی سەربازی بەهێز دوور لە چاوەڕوانییە. ئەبێ بوترێت دەوڵەتی ترامپ لە هەڕەشە کردنی ئێران درۆ زۆر دەکات.

ئەگەری هەیە ئامانجی بڕێک لە کەسە دەوروبەرەکانی ترامپ ئەوە بێت کە گورز لە ئێران بدەن بەڵام ترامپ ئەبێ بزانێت کە گوشار خستنە سەر ئێران و هەڕەشە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پێکدادانێکی زۆر گەورەتر لە هی عێراق.

ترامپ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی بۆ شەر دژی ئێران نە لە لایەن کۆنگرەوە و نە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نییە. ناوبراو بۆ بەربەرکانێی سەربازی لە گەڵ ئێران هیچ هاوپەیمانێکی نییە و لە ڕاستیدا بەهێزترین هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا واتا بریتانیا کە لە لایەن ڕەوتی برگزیتەوە کەوتووەتە تەنگ، دژی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێرانە و هۆکارەکانی ئەمریکا بۆ زیاترین گوشار لە سەر ئێران و هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە بەس نییە. کەواتە هەر جۆرە هەوڵێکی دژی ئێران دەست درێژی دێتە ئەژمار و لە ئەگەری هەر جۆرە دەستێوەردانێک، ئەمریکا هیچ هاوپەیمانێکی نابێت جگە لە ئیسرائیل و بڕێک وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس.

News Code 26582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =