شەڕ لەگەڵ ئەمریکا تا کۆتایی هاتنی داگیرکاری بەردەوامە/ تەنیا ئێران پشتی عێراقی بەر نەداوە

جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا ڕایگەیاند کە ئەو بزووتنەوە تا کۆتایی داگیرکاری ئەمریکا لە گەڵی شەڕ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەبا، نەسر شەمری، جێگری ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە ئامادەیی ئەو بزووتنەوە بۆ وەڵام دانەوە بە هەر جۆرە هەوڵێکی دوژمنانەی ئەمریکا هەواڵی دا.

نەسر شەمری ئاشکرای کرد: شەڕی ئێمە لە گەڵ ئەمریکا تا کۆتایی داگیرکاری ئەوان و هەروەها لەناوچوونی ڕژێمی ئیسرائیل لە ناوچەکە درێژەی دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران، وتی: دەوڵەتی عێراق نابێت لەبیری بکات کە لە دژوارترین قۆناغدا، کاتێک کە دۆزربەی وڵاتەکان و پێشتر لە هەموویان ئەمریکا لە شەڕ دژی داعش تەنیامانیان هێشتەوە، ئێران پاڵپشتیمانی کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی هەروەها لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا، سیاسەتە ئاڵۆزکەرانەکانی ئەمریکای ئیدانە کرد و وتی: واشنتۆن ئەمڕۆ بە دوای بیانوو بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە ناوچەکە و عێراقە.

News Code 26576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =