دۆناڵد ترامپ: من ئەو کەسە نیم لەگەڵ ئێران شەڕ بکەم

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کرد کە نایەوێت لەگەڵ ئێران سەڕ بکات لە حاڵێکدا کە ئەو پێش هەموو شتێک حەز بە هێرشی ئابووری دەکات.

بە راپۆرتی ئاژانسی  هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیمانە لەگەڵ فاکس نیوز لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و ئێران، پاگەندەی کرد: ئێران بۆ ماوەیەکی زۆرە کێشە سازە.

وتیشی: بگەڕێنەوە و سەیری ئەو هەموو شەڕە بکەن کە ئەوان هۆکارەکەی بوونە. ڕێککەتنێک کە لەگەڵ باراک ئۆباما وەدەستیان هێنا؛ شانۆیەکی تۆقێنەر بوو. ئەم ڕێککەوتنە یەک میلیارد و ۸۰۰ میلیۆن دۆلار پارەی خستە بەر دەستی ئێران.

ئەو پاگەندەیەشی کرد کە نامەوێت ئەوان چەکی ناڤۆکیان ببێت تاکوو ببنە هەڕەشە بۆ ئێمە. لەبارەی ئەوەشەکەوە لە ناوچەکە دروست بووە؛ من کەسێکی وا نیم کە بمەوێت شەڕ بکەم بەڵام ناتوانم ڕێگە بدەم کە ئێران چەکی ناڤۆکی هەبێت. بەڵام کە بمەوێت شەڕ بکەم؛ شەڕی ئابووری دەکەم.

News Code 26575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =