شەڕ ڕوو بدات هەمووان دەسووتێن/تەنیا ئسرائیل خوازیاری شەڕە

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد کە نە ئێران خوازیاری شەڕە و نە ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری شەڕ نییە.

ناوبراو زیادی کرد: نە کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری شەڕە و نە ئەمریکا، تەنیا ئیسرائیل شەڕی دەوێت. ئێمە هۆشداریی دەدەینە عێراقییەکان کە ئاگری ئەو شەڕە نەبن.

عامری وتیشی: بەرپرسایەتی دینی، نەتەوەیی و مێژوویی هەمووان ئەوەیە کە هەوڵ بدەین بۆ دوور کردنەوەی سێبەری شەڕ لە عێراق لە قۆناغی یەکەم و لە ناوچەکە لە قۆناغی دووهەم .

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر شەڕێک ڕوو بدات هەمووان دەسووتێن، جەختی کرد: هەر کەسێک دەیەوێت ئاگری شەڕ لە عێراق دابگیرسێنێت یا نەزانە یا سیخور.

News Code 26574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =