کۆنسێرتی بیژەن کامکار بە کۆکی سپەندار

بیژەن کامکار گوڕانیبێژ و ژەنیاری ناسراوەی مۆسیقای کوردی بڕیارە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی نوێترین کۆنسێرتی خۆی بە هاوڕێی گرووپی نەی بانگ بە سەرپەرەشتیی کاوە سپەندار ئاراستە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نەی بانگ بە ئاهەنگدانەری و سەرپەرەشتیی کاوە سپەندار بڕیارە شەوی چوارشەممە ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی کۆنسێرتێک بە دەنگ و گۆرانیی بیژەن کامکار بە یارمەتی ڕێکخراوی "فرووغی فەلەق" لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕیوە ببات.

لەو کۆنسێرتەدا بڕیارە بیژەن و سپەندار کۆپلەگەلێک لە ئەلبۆمەکانبی "ئەندێشەگەلی بێدەنگی" و "وریشە" لە گەڵ چەند کۆپلەی نوێ ئاراستە بکەن.

کاوە سپەندار هونەرمەندی گەنجی کورد خاوەن بڕوانامەی بەکالوریۆسی مۆسیقا و سەرپەرەشتی گرووپی نەی بانگ، ئاهەنگدانەر و ژەنیاری ئامێرەکانی دیوان، دەف و سێ تارە و لە بەردەم مامۆستاگەلێکی ناسراوەی وەک جەمشید عەندەلیبی، جەلیل عەندەلیبی، وارتان ساهاکیان، محەمەد عەلی حەدادیان، عەلیڕەزا مەشایخی و ... فێری وانەی مۆسیقا بووە.

News Code 26570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =