نمایشی قاڵی کوردی لە کۆشکی گوڵستانی تاران

قاڵی کوردی وەک یەکێک لە ناسراوەترین قاڵییەکانی ئێران بە نەخش و ڕەنگی هەزار ساڵە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی گوڵان لە کۆمەڵەی میراتی جیهانی کۆشکی گوڵستان نمایش درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود نوسرەتی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی میراتی جیهانی کۆشکی گوڵستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لەو پیشانگایە ١٤ تەختە قاڵی و گلیمی پارێزگای کوردستان و تایبەت بە شارەکانی سنە و بیجار نمایش دەدرێن.

ناوبراو بە ئاماژە بە سێ شێوازی قاڵی سنەیی, بیجاری و عەشایری وەک ناسراوەترین شێوازەکانی قاڵی کوردستان، وتیشی: قاڵی کوردستان گرێێ خواردووە بە ژیانی کوردەکان و نمانەیەکە لە ژیان و جواگرافیای کوردی لە نەخش و نیگاری خوار و تێکشکاوەدا.

شایانی باسە، پیشانگای قاڵی کوردی ئەمڕۆ یەکشەمە (٢٩ی گوڵان) کاتژمێر ١٤ی پاش نیوەڕۆ لە چادرخانەی کۆشکی سپی کرایەوە و بۆ ماوەی یەک حەوتە تا ٤ی گوڵان بەردەوام دەبێت.

News Code 26569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =