ئێران لە شەڕ ناترسێت و ئامادەیە/سوپای پاسداران لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی دوژمنە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ سوپا لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی دوژمن وەستاوە، وتی: ئێمە لە شەڕ ناترسین و ئامادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیوز، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی ، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە ڕێوەڕەسمی دەستنیشان کردنی جێگرەکانی، ڕایگەیاند: دوژمن لە فەلسەفەی سیاسی خۆی واتا تاڵان کردنی گەلان، ئەسیرکردنیان و دروست کردنی کەشی کۆیلەداری مۆدێڕن و دەستداگرتن بە سەر چارەنووسی مرۆڤەکان، شکست دێنێت.

ڕاشیگەیاند:ئەم فەلسەفە داهێنەری شەڕەکان و دەستێوەردانی زاڵمانیە و هەرگیز داهێنەری هێز و توانایی نییە بەڵکوو دروست کەری دوژمنە و وەک خودی ئەمریکییەکانیش دەڵێن ڕیسک لە جیهان زیاتر دەکات.

 سەردار سەلامی زیادی کرد: ئێمە بە ڕواڵەت ڕووبەڕووی دوژمنێکی بەهێزین کەچی ئەم دوژمنە لە خۆیدا پووکاوەتەوە و ئەمە ڕێگایەکە کە هەموو دەسەڵاتە شەیتانییەکان پێداتێدەپەڕن.

وتیشی: پشت بە خوا لە دهاتوویەکی نزیکدا شکاندنی بنەماکانی ئەم هێزە بە رواڵەت گەورە دەبینین چونکوو ئەوان ماندوو و بێ هیوان.

فەرماندەی گشتی سوپا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆ سوپای پاسداران لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ دوژمنە، وتی: ئێمە فێر کراوین کە هەڕەشەکان هۆکاری گەشە و بەهێزبوونمان؛ گەشەی سوپا ساختە نییە و لەگەڵ  دوژمنی گەورە شەڕی کردووە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە سوپا بە دوای شەڕەوە نییە، بەڵام لە شەڕ ناترسین و ئامادەین جەختی کرد کە دوژمنیش ئیرادەی ئەوەی نییە شەڕ لەگەڵ ئێمە بکات. بەڵام جیاوازیمان ئەوەیە کە ئەوان لە شەڕ دەترسن.  

News Code 26565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =