دەغڵ ودانی هاووڵاتیانی کوردی سنووری کەرکووک سووتا

درەنگانێکى شەوی ڕابردوو ئاگر لە دەغوڵدانی هاوڵاتیانی کوردی چەند گوندێکى سنوری کەرکووک بەردراوە و بەو هۆیەوە سەرجەمی سوتاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرە، دەغڵودانی گوندی مەنسور لە حەفتەغار و باشوری داقوق سووتێنراوە و هاوکات دەغڵودانی گوندی قەرە دەرە لە سنووری قەزای دوبز سووتێنراوە.

لەو هەواڵەكەدا هاتووە:  ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی چەند گوندێکی تریش بەردراوە، دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو ناوچە کشتوکاڵیانە داعش ئاگری تێبەردابێت.

هاوکات قەیس میرزایی وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند ، شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرەدەرەی ناحیەی دووبز ئاگر لە دەغڵ و دانی ناوچەکە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری و شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن، لە ناحیەی ڕیاز و قەزای حەویجەش بە هەمان شێوە ئاگر کەوتووەتەوە و دواتر ئاگرەکە کۆنتڕڵ کراوە .

سەبارەت بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە وتی: تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە، هەرچەندە گومان دەکرێت چەکدارانی داعش سوتاندبێتیان، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.

 ئەمەش لە کاتێکدایە هەر  ئەمشەو لە سنورى خانەقین ئاگرێک لە ڕووبەرێک پوش و پاوان و دەغڵودانى جوتیارانى خانەقین بەردراوە و تائێستاش زیانەکانى نازانرێت.

News Code 26563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =