خەڵکی عێراق لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا پشتی ئێران بەر نادەن

سەرۆکی دیوانی وەقفی ئەهلی سوننەی عێراق لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کرد، خەڵکی عێراق لە پشتی ئێران لە بەرانبەر هەڕەشەکان دەوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لە سەر بانگهێشتی شێخ عەبدول لەتیف هەمیم سەرۆکی دیوانی وەقفی ئەهلی سوننەی عێراق لە گەڵ ئەو زانا بەناوبانگەی ئەهلی سوننە بەربانگی کردەوە.

لە ئەو دیدارەدا سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق، وێڕای دەستخۆشی لە ئامادە بوونی باڵوێزی ئێران لە دیوانی وەقفی ئەهلی سوننە بە ئاماژە بە دۆخی ئاڵۆزی ئەم دواییە هیوای سەربەرزی بۆ ئێران و سەرکەوتن لە دۆخی ئەستەمی ئێستا خواست.

ناوبراو زیادی کرد: خەڵکی عێراق لە پشت  ئێران دەوەستێت لە بەرانبەر هەڕەشکاندا.

شێخ عەبدول لەتیف هەمیم هەروەها گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی نامرۆڤانە و زاڵمانە وەسف کرد.

باڵوێزی ئێرانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: هەر جۆرە گەمژەیەک لە لایەن ئەمریکاوە بێ گومان دەبێتە هۆی پەشیمانی و شکستی ئەوان.

News Code 26561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =