بەهێز بوونی ئێران ڕێگرە لەوەی ئەمریکا بێ بیرکردنەوە بڕیار بدات

ژێنراڵ دەیڤید پێترائۆس لە گفتوگۆ لە گەڵ بی بی سی جەختی کرد: تواناییەکانی تاران ئیزن نادات ئەمریکا بڕیاری ئیحساسی و بێ بیرکردنەوە بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید پێترائۆس ژێنراڵی خانەنشین کراوی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە بە ڕای ئەو ڕێبەرانی سیاسی ئەمریکا سەرنج دەدەنە هۆشداریی سەربازانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە کێشەکانی بەردەم هێرشی سەربازی دژی ئێران.

ئەو ژێنراڵە خانە نشین کراوە ئەمریکییە لە گفتوگۆ لە گەڵ بی بی سی لەم بارەوە وتی: ڕێژەی حەشیمەتی ئێران و پانتاییەکەی، داگیر کردنی ئەو وڵاتەی لە گەڵ کێشەی زۆر بەرەو ڕوو دەکاتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە هاوشێوەیی ئەم دۆخە لە گەڵ کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ی زایینی وتی: کەسی زۆر نادۆزنەوە کە خەون و خەیاڵی سەبارەت بە دژوارییەکانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یا گۆڕاندنی دەسەڵاتی هەبێت. ئاڵبەت ئەبێ ئەوە بزانن کە کەسانێک هەن کە بە ڕاشکاوی خوازیاری ئەوەن. بەڵام بە دڵنیاییەوە کاتێک کە سوپا و وەزیری بەرگری بێن و ڕاستییەکان نیشان بدەن، ژمارەی هێزەکانی ئێران، تواناییەکانیان و شتگەلێک لەو چەشنە، پێم وانەبێت کەسەکان تووشی هەمان ئیحساسات ببن کە لە کاتی بڕیاردان سەبارەت بە شەڕی عێراق تووشی بوون.

دەیڤید پێترائۆس زیادی کرد کە وەکوو کەسێک کەلە دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق ئامادە بووە، پێی وایە دۆخی ئێستا لە گەڵ کاتی دەستێوەردانی سەربازی لە عێراق بە تواوەتی جیاوازە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە سەر نیگەرانیگەلێکی ڕەوا لەوانە مووشەکەکانی ئێران کە دەتوانن هەڕەشەیەک بن بۆ سەر هێزە ئەمریکییەکان؛ ناوچەیەک کە سەدا ٣٠ ی وزەی جیهان دابین دەکات.

دەیڤید پێترائۆس جگە لە فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان، بۆ ماوەیەک سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ناوەندی ئەمریکا، سیا،ش بوو بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ و دوابەدوای دەرکەوتنی پێوەندیی لە گەڵ ژنێک بە ناوی پائولا برادول لە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی سیا کشایەوە.

فەرماندەی پێشووی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان و عێراق لە درێژەدا زیادی کرد کە  پێی وا نییە دۆخی ئێستا ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو.

شیاوی باسە دەیڤید پێترائۆس جگە لە فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بۆ ماوەیەک سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ناوەندی ئەمریکا سیا بوو.

News Code 26560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =