هاوکاری ئەیاد عەلاوی لەگەڵ ۱۳ دەزگای سیخوڕی جیهان

دەزگایەکی عەرەب زمان بە لێکدانوەی هەڵوێستی هەرایی ئەیاد عەلاوی لەبارەی غەزە، لە هاوکاری ئەو لەگەڵ دەزگای سیخوڕی چەندین وڵاتی ڕۆژاوایی هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "رأی الیوم" نووسی  عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پشت ڕاستی کردەوە کە بۆ ڕووخاندنی سەدام حسێن لەگەڵ ڕێکخراوەی سیا و دەزگای سیخوڕی ۱۳ وڵاتی ڕۆژاوایی دیکە هاوکاری بووە.

 ئەم میدیا عەرەبییە نووسیویەتی عەلاوی دۆزنە و ڕقی لە گەمارۆدراوەکانی غەزەیە و هاوشانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕیزی دوژمنەکانی  غەزە وەستاوە.

عەلاوی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتبووی: سەدان مووشەکی باڵستیک لە غەزەوە بەرەو وڵاتانی کەنداوی فارس داگیراون و بۆ پێکانی ئەو وڵاتە ئامادەن.

 ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەیاد عەلاوی بەرپرسیارە لە کوشتنی عێراقییەکان بە هۆی گەمارۆی عێراق و هێرشێ ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە و هاوکاری کردنی ئەمریکا و ئێستا دەیەوێت ڕاسپاردەییەکەی لە غەزە تەواو بکات..

News Code 26556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =