هۆکاری وشکبوونی پەیتا پەیتای مەریخ دۆزرایەوە

زانایان تێگەیشتن کە توێژی ناوینی ئەتمۆسفێری مەریخ کەلێنێکی تێدایە کە بۆتیە هۆی ئەوەی ئاستێکی زۆری ئاوی ئەو هەسارەیە لەوێوە بدڵێتە ناو گەردوونەوە و ئاوەکانی دیکەی هەسارە لە قوتبەکانی مەریخدا کۆبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە لایڤ ساینس، کەلێنێک لە ئەتموسفێری مەریخدا هەیە، هەر بە دوو ساڵ جارێک دەکرێتەوە و خەزێنەی کەمی ئاوی ئەو هەسارەیە دەدڵێتە ناو گەردوون و پاشماوەی ئاوی ئەو هەسارەیە کە قوتبەکانیدا کۆ دەبێتەوە.

ئەو بابەتە لە ئەنجامی توێژینەوەی گرووپێک لە توێژەرانی ڕووسیا و ئەڵمانیادا کە بە دوای لێکدانەوەی کرداری سەیروسەمەرەی ئاوی ئەو هەسارەیە بوون، ئاراستە کراوە. زانایان تێگەیشتوون کە ئاستی هەڵمی ئاوی ئەتمۆسفێری مەریخ یەگجار زۆرە و لە لایەکی دیکەوە ئەوەکانی بەرەو قوتبەکانی هەسارە ڕادەخوشن. بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوون کردنەوەیەکی گونجاو لەبارەی سووڕگەی ئاوی مەریخ لە ئاراد نەبووە، یان هۆکاری وشکبوونی ئەو هەسارە کە سەردەمانێک هەسارەیەکی پڕ ئاو بووە، ناڕوون و بێ وەڵام ماوەتەوە.

بە گوێرەی ئەو توێژەرانە کاتێک ئاو لە توێژی ناوینی و ناوڕاستی ئەتموسفێر تێدەپەڕێت، تووشی دوو ڕووداو دێت؛ یەکەم بەشێکی بەرەو قوتبەکانی باکوور و باشوری هەسارە دەچن و لەوێ خەزێنە دەکرێن، بەڵام بەشێکی بە هۆی بوونی تیشکی سەرۆ بنەوەش لە بەشی سەرەوەی ئەتمۆسفێر پەیوەندی نێوان ئۆکسیژێن و هیدرۆژێن دەشكێنن و لە ئەنجامدا هیدرۆژێن دەدڵێتە ناو گەردوونەوە و تەنیا مۆلۆکۆلەکانی ئۆکسیژێن بە جێ دەمێنن.

ئەم پڕۆسەیە دەتوانێ یەکێک ملە هۆکارەکانی وشکبوونی پەیتا پەیتای هەسارەی مەریخ بیت.

News Code 26555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =