شەوێک لە ناکاو هێرش دەکەین/ ئەفەندی هەڕەشە لە کوردی سووریا دەکات

سەرۆک کۆماری سووریا هەمدیسان هەڕەشەی لە گرووپە کوردییەکانی سووریا و پەکەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ملییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی موختارەکانی ئەستەنبوڵ لە ناوەندی کۆنگرەی خەلیجدا بە ئاماژە بە ڕەخساندنی هەلەی گەڕانەوەی ٣٢٠ هەزار کەس لە ٣،٦ ملیۆن کەسی ئاوارەی سووریا کە پەنایان بۆ تورکیا هێناوە، بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان، وتی: بەمزووانە شەوێک هەڵدەکوتینە سەر ناوچەگەلی بندەستی گرووپە تیرۆریستییەکان و پاکیان دەکەینەوە.

وتیشی: لە هەر کوێدا خۆیان حەشاردەن دەیان دۆزینەوە؛ دوژمنانی گەل و وڵاتی تورکیا هیچکات ناحەسێنەوە. ئێمە ئەو وڵاتە ڕادەستی چەقەڵەکان ناکەین و تا کاتێک دوا کەسی سەر بە جەماعەتی گولەن و خیانەتکارانی بە وڵات نەچنە بەر دادگا دەستهەڵگری خەبات نابین.

ئەردۆغان لە درێژەدا لەبارەی ھەڵبژاردنی موختارەکان ڕاشیگەیاند: جیاکردنەوەی ھەڵبژاردنی موختارەکان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان باشتر دەبێت. ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی موختارەکان لە پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی یان دواتر دەبێتە ھۆی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی تەندروست.

سەرۆک کۆماری تورکیا، هەروەها سەبارەت بە بڕیارە دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئەستنەبۆڵ لە ٢٣ی ژووئەنی داھاتوودا، جەختی کرد: ئەوانەی دەیانەوێت بڕیاری دووبارەکردنەوی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئەستەنبۆڵ بە دەرفەتێک بزانن بۆ لەکەدار کردنی دیموکراسی و وڵاتەکەمان، وەرن با پێکەوە لە ٢٣ی ژووئەن وەڵامیان بدەینەوە.

News Code 26553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =