بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ورج، ستارت ئاپی ئاڵمانی لیلیۆم ڕایگەیاند تەکسی ئاسمانی ئەلکتریکی بۆ یەکەم جار لە ئاسمانی ئەو وڵاتە تاقی کرایەوە.
لیلیۆم تەکسیەکی ئاسمانی ئەلکتریکی چێ کردووە کە جێگای ٥ کەس دەبێتەوە. ئەو تەکسیە ئاسمانییە کە بە شێوەی ڕاست لە سەر زەوی دەنیشێتەوە، گەشتێکی تاقی کردنەوەیی بە بێ موسافر ئەنجام داوە. جگە لە ئەوە ئەو تەکسییە دەتوانێت بە بێ فڕۆکەوانیش گەشت بکات.
تەکسی ئاسمانی ئەلکتریکی لیلیۆ، ٣٦ ماتۆڕی هەیە و زیاترین خێرایی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێر ڕاگەیێندراوە. هەروەها بە یەک شارژ دەتوانێت مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتر بپێوێت.
بە وتەی بەرپرسانی باڵای ئەو کۆمپانیا، ئەو ئامێرە گواستنەوە ئاسمانییە دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێردا موسافرەکان لە لەندەنەوە بگەیێنێتە مانچێستێر.
بۆچوونی ئێوە