دوژمن لار بجووڵێتەوە، وەڵامی توندی دەدرێتەوە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران بەرزبوونەوەی ئاستی وریایی و ئامادەیی یەکینەکانی ئەرتەشی بە زەروورەتی حاشاهەڵنەگر زانی و وتی: ئەگەر بێتو دوژمن تووشی هەڵەی لێکدانەوە و ستراتژی بێت، وەڵامی توندی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش پاش ئاراستە کردنی ڕاپۆرتی فەرماندەکان لە هەلومەرج و ئامادەیی هێزەکانی ئەرتەش جێگر لە ناوچە جۆراوجۆرەکان، وتی: ئەمڕۆ تەواو یەکینەکانی ئەرتەش لە ئامادەیی تەواوی ورە و هێزدان و ئەگەر بێتوو دوژمن تووشی هەڵەی لێکدانەوە و ستراتژی بێت، وەڵامی توندی دەدەینەوە.

سەرلەشکەر مووسەوی ڕوو لە فەرماندە باڵاکانی ئەرتەش ڕایگەیاند: لە هەلومەرجی ئێستادا پاراستن و تۆکمەی هوشیاری و ئامادەیی یەکینەکانی ئەرتەش زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە و لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمن بەرگرانەیە.

ناوبراو جەختی کرد: هێزی چەکداری وڵات بە پەشت بەستن بە ئیمانی قووڵ و ئەزموونی پڕاوپڕی ساڵانی ڕابردوو و ڕاهێنانی نوێ خاوەن توانستی گرینگ و بەرچاوە و گەلی ئازا و بوێری ئێران دڵنیا بن کە ڕەزمەندەکانی ئەرتەش بە ئامادەبوونی لە خۆبورداونەیان، تا دوا دڵۆپی خوێنیان بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

لەو دانیشتنەدا فەرماندەی گشتیی ئەرتەش وێرای دەرکردنی فەرمانگەلی پێویست بۆ درێژەدان و تۆکمەی توانستی ڕەزم لە ناوچەکان و هەروەها سەردانی بەردەوامی فەرماندەکان لە ناوچەگەلی هەستیار و ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی پێویست لە دەڤەرە ڕاسپاردەییەکان، ڕاشیگەیاند: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەبێ ئامادەیی خۆی لە هەر دۆخێکدا بپارێزێت و ئێمە دەبێ وەک سەربازانی نیزام هەمیشە ئامادە بین.

News Code 26548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =