تیمی ب خوازیاری شەڕن / ترامپ نازانێ چی بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە تویتەکانی دوێنیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: تیمی ب قسەیەک دەکات و ترامپیش قسەیەکی دیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە تویتەکانی دوێنی دۆناڵد ترامپ نیشان دا.

دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا دوێنێ هەینی لە چەند تویتێکدا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بە توندی ڕەخنەی لە هەندێ لە میدیاکانی ئەمریکا گرت و ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی بە ناڕاست و ساختە لەقەڵەم دا.

وتیشی: ترامپ ئاماژەی بەوەش کردووە لە وەها دۆخێکدا ئێران ناتوانێ بڕیار بدات کە چی بکات، هەڵبەتە لەوانەیە لەم قۆناغەدا ئەم پرسە کارێکی باش بێت.

لە بەرانبەردا محەمەدجەواد زەریف کاردانەوەی هەبووە و لە تویتێکدا نووسیویە: "لەڕاستیدا ئەوە ئەمریکایە کە نازانێ چی بکات و چۆن بیر بکاتەوە".

مەبەستی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تیمی B جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، بنیامین نەتانیاهۆم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و محەمەد بن زائید، جێگری پاشای ئیماراتە و لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەو چوار کەسە بە تیمی B ناسراون و بەتەمان ئەمریکا و بەتایبەتی دۆناڵد ترامپ تووشی شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن.

News Code 26547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =