ئەمریکا بنکەی سەربازی نوێ لە عێراق دەکاتەوە

مێدیایەکی سعوودی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ کردنەوەی بنکەی نوێی سەربازی لە عێراق و کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی سعوودی عەکاز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە پەرلەمانییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە واشنتۆن مانگی ڕابردوو لە مەبەستی خۆی بۆ زیاد کردنەوەی رێژەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق و کردنەوەی بنکەی سەربازی نوێ بۆ ئەو هێزانە بە بێ شرۆڤەی زیاتر هەواڵی داوە.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: دەوڵەتی عێراق تا ئێستا بە داخواییەکی ئەمریکا وەڵامی نەداوەتەوە بەڵام لە سەر هاوکاری سەربازی پتەوی نێوان بەغدا و واشنۆن جەختی کردووە.

هاوکات کەریم عەلیوی ئەندامی کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا بە بڕیاری کشانەوەی فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە لە باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا بە دوای ئەوەوەیە کە عێراق نائەمن نیشان بدات تا بە ئەو بیانووە ڕێژەی هێزەکانی خۆی لە عێراق زیاد بکاتەوە و بنکەیان بۆ بکاتەوە.

عەلیوی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە هەواڵی دا.

News Code 26545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =