گۆڤارێکی ئەمریکایی وێنەی تەقە کردنی ئێران لە بۆڵتۆنی بڵاو کردەوە

گۆڤارێکی تەنزی ئەمریکایی بە چاپ کردنی وێنەیەک لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، گاڵتەی بە هەڵوێستی دژبەرانەی جان بۆڵتۆن لە بەرانبەر ئێران کردووە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئانیۆن بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، چەند دێڕێکی بۆ جان بۆڵتۆن نووسیوە و گاڵتەیەکی زۆری پێکردووە.

گۆڤارەکە نووسیویەتی:" جان بۆڵتۆن لە حاڵێکدا خۆیێناوی لاشەی خۆی بەرەو بینای کۆنگرێس دەکێشێت کە پاگەندەی ئەوە دەکات ئێران تەقەی لێکردووە."

لە درێژەدا نووسیویەتی: بۆڵتۆن وتوویەتی: یارمەتی! یارمەتی! من لە لایەن وڵاتێکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە کراومەتە ئامانج. سەرقاڵی کاری خۆم بووم کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەکی دوورپیوە تەقەی لێکردووە.!"

 لە درێژەدا وتوویەتی: دوای ئەوەی ئێران تەقەی لێم کرد، بیستم کە خەڵک پێدەکەنن و دەڵێن یەکێک بەر بە من بگرێت پێش ئەوەی مرۆڤ کوژیەکی دڕندانە دروست بکەم. من بۆی ئۆرانیۆمی پیتێندراوم لە ناوەندی یەکێک لە شارەکان دەبیست. تکایە پەلە بکەن.

 لە کۆتایی نووسراوەکەدا هاتووە: بۆڵتۆن وتوویەتی ئەو تەقە کردنر زۆر خێرا بوو ڕەنگە ڤێنزۆئێلا یان کۆریای باکووریش ئەویان پێکابێت.

News Code 26542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =