کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران هەوڵ بدات

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و ئەندامانی بەرجام ئەبێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ڕزگار کردنی بەرجام بە شێوەی کردەوەیی هەوڵ بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی کرد: لە کۆتایی سەفەری ئاسیایی دوو ڕۆژە بۆ تورکەمەنستان، هیند، چین و ژاپۆن دانوستانی بە قازانجم لە گەڵ وەزیری دەرەوە کۆنۆ و سەرۆک وەزیران ئابە لە تۆکیۆ و وەزیری دەرەوە وانگ یی لە پەکین هەبوو.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەندامانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و شەریکەکانی ئێمە ئەبێ بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ڕزگار کردنی بەرجام لە ڕێگای بەرنامەی ئابوورییەوە، هەوڵی بەرچاو و ئاشکرا بدەن.

News Code 26541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =