شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە شانلی ئۆرفا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی شەڕ و پێکادانی نێوان ‌هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی سنووری شانلی ئۆرفا، ۵ کەس کوژران و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خەبەر تورک، قایمقامی شاری شانلی ئۆرفا ڕایگەیاند بە هۆی ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و پۆلیسی ئەم وڵاتە دوو چەکداری پەکەکە کوژراون.

ڕاشیگەیاند لەم ئۆپراسیۆنەدا کە بەیانی ئەمڕۆ شەمە ئەنجام درا، هێزێکی پۆلیسی تورکیاش کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە.

شەڕ و توندوتیژی نێوان پەکەکە و تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەر بەرەو گرژی دەچێت.

میدیاکانی پەکەکە هیشتا لەمبارەوە زانیاریان بڵاو نەکردووەتەوە.

News Code 26539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =