هێرش بۆ سەر بۆری نەوتی سعوودی پەیوەندی بە ئێرانەوە نەبوو

ڕێبەرێکی گرووپی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: هێرشی ئەم گرووپە بۆ سەر هێڵی گواستنەوەی نەوت لە عەرەبستانی سعوودی پەیوەندی بە ئێرانەوە نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەلی ئەلحەوثی بە بی بی سی وت: هێزەکانی ئەنساروڵڵا چوار ساڵە کە دژی ئیئتیلافی دەستدرێژیکەری عەرەبی شەڕ دەکات و ئەم شەڕە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە.

 جەختیشێ کرد: ئێران هیچ ڕۆڵێکی لە بڕیاردان بۆ ئەم هێرشەی هێزەکانی حەوسی بۆ سەر بۆری نەوتی عەرەبستان نەبووە. ئێمە خۆ دەستوپەیوەندی ئێران نییە.

 وتیشی: تەنیا شتێک کە ئێمە دەمانەوێت ئەمەیە کە بەر بە توندوتیژی بگیردرێت.ئەگەر هێرشەکان و گەمارۆدانی  خەڵکی یەمەن تەوا بێت. ئێمەش هێرشی مووشەکی خۆمان دەوەستێنین .

News Code 26534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =