شەڕڤانانی کورد ۲۰ چەکداری داعشیان لە دێرەزور دەستبەسەر کرد

هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایگەیاند: لە شارۆچکەیەکى دێرەزور لە هەڵمەتێکدا ٢٠ چەکداریان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەنیدان بە داعشەوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەنراوێکی هەسەدەدا هاتووە، ڕۆژى ١٥ى ئایار هەڵمەتەکەیان لە ناوچەیەکى بیابانى چواردەورى شارۆچکەى شحێل لە ڕۆژئاواى ڕوبارى فورات دەستپێکردووە و تا ئێستاش ٢٠ چەکداریان دەستگیرکردووە کە پەیوەنیدان بە داعشەوە بووە.

روونیشکراوەتەوە کە لە هەڵمەتەکەدا چەند ژێرزەمینێک و دوو تونێل دۆزراوەتەوە لەگەڵ برێک چەک و تەقەمەنى.

هەفتەى ڕابردوو مستەفا بالى وتەبێژى هەسەدە ڕایگەیاندبوو: ژێرزەمینێکیان لە شارۆچکەى شحێل دۆزیوەتەوە کە تۆڕێکى گرنگى چەکدارانى داعشى تێدابووە و سەرجەمیانیان دەستبەسەر کردووە.

News Code 26530

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =