ڕێگە نادەین خاکی عێراق بۆ دژایەتی دراوسێکانمان بەکار بێت

باڵوێزی عێراق لە ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا نایەوێت شەڕێکی وێرانکەری دیکە لە ناوچەکە ببینێت، وتی: دەوڵەتی عێراق رێگە نادات خاکی ئەو وڵاتە بۆ هێرش کردنە سەر ئێران بەکار بهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "العالم"، حەیدەر مەنسوور هادی باڵویزی عێراق لە ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پاگەندەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە عێراقەوە، وتی: عێراق گەلێکی سەربەخۆیە و رێگە نادەین لە خاکی وڵاتەکەمان کەڵک وەرگرن.

ناوبراو هیوای خواست کە دواجار "هیچ شتێک ڕوو نەدات" و وتیشی: بەغدا دەتوانێ لە رێگەی پەیوەندی باشی لە گەڵ تاران و واشنتۆن بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە هەنگاو بنێت.

ئەو دیپلۆماتە عێراقییە جەختی کرد کە بەغدا نایەوێت شایەدی "شەڕێکی وێرانگەری دیکە" لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا بێت.

لێدوانەکانی مەنسوور هادی لە کاتێکدایە کە میدیا و بەرپرسانی ئەمریکی لە رۆژانی ڕابردوو وێنەیەکی پڕ لە ناکۆکیان لە ناوچە نمایش داوە و ئیدعایان کردووە کە مومکینە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران بەزوویی تووشی پێکدادانی سەربازی بێن.

News Code 26529

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =