پاپۆڕەکەی ئەمریکا نەهاتووەتە کەنداوی فارس/ ئێران دەستپێکەری شەڕ نابێت

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزە سەربازییەکانی ئێران وتی: کۆپاپۆڕی ئابرهام لینکن لە دەریای عەرەبی ڕاگیراوە و نە هاتووەتە کەنداوی فارس و بەلەمە جەنگییەکانیش لە کەنداوی فارس چوونەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازی سەبارەت بە جووڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایگەیاند:  ئەو کارە بۆ پاراستنی یەکینەکانی خۆی بووە و هەموو ئەو بابەتانەی ئەمریکا دەیڵێت شەڕی دەروونی  و ئۆپراسیۆنی دەروونییە بۆ کاریگەریی دانان لەسەر ڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە.

وتیشی:ئەمریکا چووەتە حاڵەتی بەرگری و جووڵەکانی بۆ پاراستنی هێزەکانیەتی لە ئەگەری ڕووداونی هر جۆرە مەترسیەک.

ڕاشیگەیاند کە کۆپاپۆڕی ئابراهام لینکن لە دەریای عەرەبی ڕاگیراوە و نەهاتووەتە کەنداوی فارس و دیکەی یەکە گەڕۆکە دەریاییەکانی ئەمریکاش لە کەنداوی فارس چووەتە دەرەوە و کەنداوی فارس لە هەموو کاتێک چۆڵ ترە و پاگەندەی ئەمریکا کە کۆپاپۆڕی ناردووە، درۆیە.

 ئەو سەرچاوە جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی ئەمن، دەستپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە و نابێت بەڵام هێزە سەربازییەکانی وڵات لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزن و لە ئامادە باشیدان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشیان باش ئەمە دەزانن.

News Code 26527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =