کۆنگرەی ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران ترامپی تۆمەتبار کرد

ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا سکاڵایان لە ترامپ هەیە ئەویش لەبەر ئەوەی کە بە ئەنقەست ئەوان ئاگادار ناکاتەوە لە بڕیاریەکان لە سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا کە بڕێکیشیان هاوحیزبی ترامپن، داوای کۆبوونەوەیەکی نهێنی دەکەن تا لە ڕەوتی ئەو هەڕەشانە کە دەدرێنە پاڵ ئێران و هەروەها بڕیارەکانی دەوڵەتی واشنتۆن بەرانبەر ئەو هەڕەشانە ئاگادار بکرێنەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێچەوانەی دەوڵەتی ترامپ، ئەو ڕەوتە لە دەوڵەتە پێشووەکانی ئەمریکا کارێکی ئاسایی بووە.

ئەو داواکارییەی کۆنگرە پاش ڕاگەیاندنی هەواڵێک لە سەر ئەوەی کە پێنتاگۆن گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی ١٢٠ هەزار هێز بۆ ناوچەکە هەیە، زیادی کردووە لە حاڵێکدا ترامپ ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.

ناوبراو هیوای خواست کە دەوڵەتی واشنتۆن لەو بارەوە زانیاریان پێ بدات.

نانسی پلۆسی سەرۆکی دیمۆکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش داوای بەرێوە چوونی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندمانی ئەو بنکە یاسادانەرییە دەکات لە حاڵێکدا کە وادیارە دەوڵەتی ترامپ هێشتا لە گەڵ ئەو باسە ڕێک نەکەوتووە.

News Code 26521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =