ئێران ئامادەیە وڵامی هەموو هەڕەشەیەکی سەربازی ئەمریکا بداتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئێران شتێکی نوێ نییە. خەڵکی ئێران خاوەن بیری سیاسین و لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا خۆڕاگری دەکەن.

خەڕازی لە گفتوگۆ لە گەڵ فڕانس ٢٤ ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت دەستێوەردانی سەربازی بکات، ئێران بۆ وەڵام دانەوە بە هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا بە تواوەتی ئامادەیە و ئەمریکییەکان خۆیانیش ئەوە باش دەزانن بۆیە هەر دەڵێن کە نامانەوێت لە گەڵ ئێران بەرەوڕوو ببینەوە.

کەماڵ خەڕازی لە درێژەدا زیادی کرد: ئەگەر بەرژەوەندییەکانمان بکەوێتە مەترسییەوە و پێویست بێت تەنگەڵانی هورموز دادەخەین، بەڵام هەموو شتێک پێوەندی بە ئاستی هەناردە کردنی نەوتی ئێران و دابین کردنی بەرژەوەندییەکانمان هەیە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران سەبارەت بە پێوەندی تەلەفۆنی ئێران لە گەڵ ترامپ وتی:بە دڵنیاییەوە پێوەندیی پێوە ناگرین. ترامپ دەیەوێت لە گەڵمان دیدار بکات و وێنەی یادگاری بگرێت و بۆ خۆی بانگەشە بکات. ئێمە متمانە بە ئەمریکا ناکەین چونکوو هەروا کە دەزانن ئەوان یاسا نێودەوڵەتییەکانیشیان پێشێل کرد و لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتنە دەرەوە.

News Code 26512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =