عێراق لە شەڕی نێوان ئێران و  ئەمریکا باج و قوربانی گەورە دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد ئەگەر شەڕ ڕووبدات ئەوە وڵاتی عێراق باج و قوربانیەکەی دەدات و هەر بۆیە تکایان کردووە کە شەڕ نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی کێشەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، عادل عەبدولمەهدی وتی: "ئێمە پەیوەندی بە هەردوو لایەنەوە دەکەین، هەردوولا دۆستی عێراقن. "

وتیشی: "هەردوولایەن جەنگیان ناوێت، بەردەوام دووپات لەوەدەکەنەوە کە جەنگمان ناوێت، بەڵام ئەو دۆسیەیە ئاڵۆزە و دەکرێت بە خێرایی بەرەو هەڵدێر بڕوات. ئێمە هاوکار دەبین بۆ ئەوەی بەرەو هەڵدێر نەچێت، تەنانەت ئەگەر هەندێک شتی بچووکیش روویدابێت، بەڵام نامەوێت ئەمە بەرەو هەڵدێری مەترسیدار بچێت".

عادل عەبدولمەهدی وتیشی "ناوچەکە باجی گەورە دەدات، هەموو لایەنەکان باجەکەی دەدەن. عێراق باج و قوربانی دەدات، بۆیە عێراق  هەوڵی چڕی خۆی دەدات، ئەوەی لە رووکەش دیارە شتێکی سادەو ساکارە، بەڵکوو  عێراق لەژێرەوە هەوڵی زۆر دەدات. تکا و داوادەکەین پێکدادان روونەدات. دۆخەکە بە خێر کۆتایی بێت و ئاماژەش لە هەردوولایەنەکەوە هەیە کە دۆخەکە بەخێر کۆتایی دێت و خواست و ویستێک هەیە بۆ ئەوەی ڕێگایەک بۆ ئەو قەیرانە بدۆزرێتەوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، عێراق خاکی ململانێ نییە، بەڵکوو خاکی سازانە.

ڕاشیگەیاند: "نامەوێت لە عێراقەوە پەلاماری هیچ کەسێک بدرێت ئەم دوو بابەت و ئە دوو هاوکێشەیە بە یەکەوە گرێدراون".

News Code 26511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =