تاران لە ژێر هەڕەشە و گوشاردا دانوستان ناکات

باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ئەو وڵاتە دانوستانێک کە هاوکاتە لە گەڵ هەڕەشە قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆیەک پاگەندەکانی ئەمیکا سەبارەت بە ئەوەی " جووڵە هاندەرانەکان" ی ئێران ناولێنراوە بێ بنەما و بنەڕەت وەسف کرد و ئەو جۆرە تۆمەتانەی ساختەی کەسانێکی نەزان لە ناوچەکە ڕاگەیاند.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ناردنی ١٢٠ هەزار هێزی ئەمریکیی بۆ ناوچەکە شەڕی دەروونی ڕاگەیاند کە برێک لە ناوچەکە بە دوایەوەن، هەر چەند بە وتەی تەخت ڕەوانچی ئێران لە شەڕ لە ناوچەکە پێشوازی ناکات و بە هیچ لەونێک بە دوای پێکدادان نییە.

مەجید تەخت ڕەوانچی هەروەا بەرجامی بەرهەمی چەندین ساڵ دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی واژۆکار ڕاگەیاند، هەرچەند بە وتەی نوێنەری ئێران، تاران یەک ساڵ پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، بەس بڕیاری هەڵپەساردنی بڕێک بەڵێنی لە ئەو ڕێککەوتنە داوە.

نوێنەری ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی ژمارەی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پێوەندی لە لایەن تارانەوە ئاشکرای کرد: هیچ جۆرە دانوستانێک هاوکات لە گەڵ گەمارۆ و هەڕەشە قبووڵ ناکرێت و چۆن دەتوانن چاوەڕەوانی دانوستانی هاوکات لە گەڵ گوشار بن. بە وتەی تەخت ڕەوانچی، ئێران هیچ کات دانوستانی هاوکات لە گەڵ گوشار قبووڵ ناکات.

News Code 26508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =