کارتی سەرکەوتن لە دەستی ئێراندایە

کارناسێکی ئەڵمانیی پرسە ئەمنییەکان بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئەمریکا هەمبەر بە بڕیاری نوێی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی لە بەرجام، ڕایگەیاند: نابێ لە بیرمان بچێت کە کارتی بردنەوە بە ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنراد شەتەر کارناسی ئەڵمانیی پرسە ئەمنییەکان لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی جێنراڵ ئانسایگێر بە ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕایگەیاند: لە ئێستادا دۆخەکە هەندێک ئاڵۆزە و لە لایەکی دیکەوە سیاسەتی نوێی ئێران بۆتە هۆی پەرەسەندنی هەڵوێستگەلی دژە ئێرانیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکەی ئێران ناتوانن بە ئاسانی دەست بشۆنەوە لە هاوبەشی ئابووریان لە گەڵ ئەو وڵاتە.

ئەو کارناسەی سیاسەتی ئەمنی لە زانکۆی بێنی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند: ئێرانییەکان لە سەر ئەو بڕوایەن کە باڵی بە هێزترن و دەتوانن پێگەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین لاواز بکەن. هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچێت کە ئێران یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە رێگەی کەنداوی فارس و هاوکات زۆربەی کارتی بردنەوە بە ئێرانە.

ئەو کارناسە ئەڵمانییە سەبارەت بە ڕۆڵی ئەورووپا لە قۆناغی ئێستادا وتی: ئەورووپا کەرەسەیەکی ئەوتۆی بە دەستەوە نییە و پێدەچێ چین و ڕووسیا بتوانن ڕۆڵێکی کاراتر بگێڕن. دەبێ چاومان لە هەوڵەکانی ئەو دووە بێ، دەنا ئەورووپا تەنیا دەتوانێ لە بواری دیپلۆماسیدا هەنگاو بنێت.

News Code 26504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =