ئێران تۆمەتباری سەرەکی هێرش بۆ سەر فەجیرەیە

بەرپرسێکی ئەمریکی سەر بە ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە ئیدعای کرد کە ئێران تۆمەتباری سەرەکیی هێرش بۆ سەر تانکەرە نەوتییەکانی فەجیرەیە، بەڵام هێشتا لەوبارەیەوە یەکلا نەبووینەتەوە و بەڵگەی پێوستمان بە دەستەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوی نەدەرکێندراوە ئیدعای کرد کە ئێران تۆمەتباری سەرەکیی هێرش بۆ سەر تانکەرە نەوتییەکان و تەقاندنەوەی چوارنەوتکێش لە بەندەری فەجیرەیە، بەڵام ناکرێ ئەو بابەتە بسەلمێنین.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئێران خۆی لەو هێرشە بە دوور گرتووە و خوازیاری توێژینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو ڕووداوە بوو و ئیدعایشی کرد کە ئێران خەریکی ئاژاوەنانەوە و بشێوییە.

رۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە "المیادین" هەواڵێکی لەبارەی ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری فەجیرە بڵاو کردەوە کە بەرپرسانی ئیماراتی ڕەتیان کردەوە، بەڵام دواجار ڕایانگەیاند کە لە هێرشێکدا چوار نەوتکێش لە ئاگردا گلاون و سووتاون.

News Code 26503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =