ئەمریکا ئامادەی بەکارهێنانی چەکی ناڤۆکی لە ئەورووپایە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ڕووسیا هوشداری دا کە پلانی ئەمریکا بۆ جێگر کردنی چەکی ناڤۆکی لە ئەورووپا، ئامادەیی بۆ بەکار هێنانی لە رێگەی ڕازی کردنی وڵاتانی ناناڤۆکیی ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر ئێرماکۆف بەڕێوەبەری ناوەندی قەدەغەی پەرەدان و کۆنتڕۆڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هوشداری دا کە ئەمریکا بە گواستنەوەی چەکی ناڤۆکی بۆ ئەورووپا، خەریکی بەکارهێنانی لە رێگەی ڕازی کردنی وڵاتانی ناناڤۆکیی ناوچەیە.

ناوبراو وتیشی: بە داخەوە هەندێک لە وڵاتانی سەر بە ئەمریکا وا نیشان دەدەن کە هیچ ڕووداوێک ڕووی نەداوە. ئەوان تەنانەت دەترسن لە ناوەڕۆکی هاندەرانەی ئەو ڕاستییە کە لە سەدەی ٢١ کەسێک خەریکی ئامادەکردن هەلومەرجی بەکار هێنانی چەکی ناڤۆکییە، بکۆڵنەوە.

ئێرماکۆف پێشتریش هۆشداری دابوو کە مانۆری سەربازیی ئەمریکا بە پشت بەستن بە چەکی ناڤۆکی، دەرئەنجامی کارەساتباری بە دواوە دەبێ و ئەورووپاش دەبێ ئاگاداری مەترسییەکانی بەشداری لەو مانۆرە بێت.

News Code 26502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =