داعش ئاگر لە مەزرای گوندەکانی سنووری مەخموور بەردەدات

دوای پێگه‌یشتنی به‌روبومی دانەوێڵەی ئه‌مساڵی جووتیاران، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش زیاتربوون و گه‌یشتووەته‌ سه‌رجه‌م گونده‌كانی سنووری مه‌خمور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەکدارانی داعش ئاگریان لە نزیكه‌ی ۲۰ دۆنم لە زەوییەکانی گوندێكی سنووری مەخموور بەردا.‌

دانیشتوێکی سنووری مەخمور كه‌ له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چەکدارانی داعش ئاگریان له‌ نزیکەی ۲۰ دۆنم زەوی دانەوێڵەی سنووری مەخمور بەرداو دواتر ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیەوە كۆنتڕۆڵكرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "چه‌كدارانی داعش مه‌ترسیەكی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئه‌م سنووره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر گیان و ماڵمان، چه‌ندین جاریش داوامان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ به‌هانامانه‌وه‌ بێن، بۆیه‌ جارێكی دیکە داوای چاره‌سه‌رێك بۆ رێگه‌گرتن له‌ مه‌ترسیه‌كانی داعش ده‌كه‌ین".

ئه‌حمه‌د سه‌ید عومه‌ر، پارێزه‌ی خۆبه‌خشی جوتیارانی سنووری مه‌خموور به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە کە "دوای پێگه‌یشتنی به‌روبومی دانەوێڵەی ئه‌مساڵی جوتیاران، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش زیاتربون و گه‌یشتوەته‌ سه‌رجه‌م گونده‌كانی سنوری مه‌خمور، چ ئه‌و گوندانه‌ی له‌ ژێر دەستی هێزی پێشمه‌رگه‌ن چ ئه‌و گوندانه‌ی له‌ ژێر هه‌ژمونی هێزه‌كانی عێراقین".

راشیگەیاند: "چه‌كدارانی داعش داوای زه‌كات و باج له‌ جوتیاران ده‌كه‌ن، هه‌مو ئه‌و جوتیارانه‌ی به‌روبومی دانەوێڵە یان مه‌ڕ و ماڵاتیان هەیە".

News Code 26501

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =