بەرز نرخاندنی سەردار سڵێمانی لە لایەن فەرماندەیەکی مەسێحی عێراق

فەرماندەیەکی مەسێحی عێراق سەردار قاسم سڵێمانی و هەڵوێستەکانی ئێران لە بەرانبەر عێراقی بەرز نرخاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، ڕیان کەلدانی سرکردەی گشتی بزووتنەوەی بابلیون( هێزەکانی بەرخۆدانی مەسێحی لە عێراق) جەختی کرد: سەردار قاسم سڵێمانی دۆست و فەرماندەی ئێمەیە و تەواوی هێز و توانی خۆی پێشەکش دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: سەردار سڵێمانی زیاتر لە ٣ جار نزیک بوو کە شەهید ببێت. ناوبراو لە کاتی بوونی داعش لە خاکی عێراق زۆر یارمەتی ئێمەی دا کەواتە بۆچی نکۆڵی بکەین کە چ کەسێک یارمەتیمانی داوە؟

کەلدانی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە عێراق کرد و ناتوانین نکۆڵی لە ئەوە بکەین و ئەبێ وەڵامی شیاوی ئەو پاڵپشتییە بدەینەوە.

News Code 26496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =