حەوانەوە لە ژێر زەوی تا ژیانێکی ئاسوودە لە هوتێلگەلی وەک بۆری

نابێ تەنیا لە دەرەوەی وڵات چاو بۆ هوتێلی سەیر و سەمەرە بگێڕین، بەڵکوو لە ناوخۆی ئێرانیش هوتێلگەلێکی تایبەتی بە نژیارڤانیی نوێ چێ کراون کە سەرنجی هەر گەشتیارێک بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چیتر هوتێلگەلی کلاسیک بە داڕشتی ئاسایی سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕاناکێشێت، بەڵکوو ئەوانیش چاویان لە بینا و نژیارڤانی نوێ و تایبەتی شوێنی حەوانەوەیانە و حەز بە ئەزموونێکی جیاواز لەو شوێنانە دەکەن و تا ئەو جێگەیە سەیر و سەمەرتر بێت، زیاتر تاسەی گەشتیاران دەشکێنێت.

لەو ڕووەوە لە وڵاتانی دەرەوە سەرمایەدانەرانێکی خۆش زەین پێشوازی دەکەن لە هەر جۆرە ئایدیایەکی لەو چەشنە کە بتوانێ گەشتیاری زیاتر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت. ئەوەش بۆتە هۆی کرانەوەی هوتێل و ئەزموونی مانەوە لە دڵی سەهۆڵ، بۆری، زیندان، ژێرزەوین، سەر دەرخت و ... 

لە ئێراندا کەم و زۆر ئاور لەو پرسە دراوەتەوە و ماوەیەکە کە هەندێک لە سەرمایەدانەران بەرەوپیریی ئەو بیرۆکەیە چوون و هەوڵیان داوە شوێنی مانەوەی جیاواز لە گەڵ نمانەی باوی وڵات بۆ گەشتیاران چێ بکەن. بۆ وێنە بڕیارە لە پارێزگای سمنان هوتێلی خوێ بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە کانگایەکی خۆی بڕیارە بۆ موسافیران و گەشتیاران ئامادە و دابین بکرێت و ئەوە دەتوانێت لە پەنای سازدانی هەلێک بۆ تاقی کردنەوەی ئەزموونی جیاواز، شوێنێک بێت بۆ دەرمانی نەریتی بە خوێ.

مانەوە لە ژێر زەوی بەڵام بە دوور لە زریقەوبریقەی شاری

لە چەندین پارێزگای دیکەش شایەدی کرانەوەی ناوەندگەلی مانەوەی جیاوازین. بۆ وێنە لە گوندی کەندەوان لە پاریزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات ماڵگەلێکی بەردینی وەک پیاڵەی ئایس کریم هەن کە لە دڵی وەزرینگەکاندا کرانەتەوە. خانووبەرەی لەو چەشنە بێ گومان هەم لە دەرەوە و هەمیش لە ناوەوە سەرنج ڕاکێشن و دەتوانن ئەزموونێکی جیاواز بۆ مانەوە بە میوانان ببەخشن.

بەڵام لە پەنای ئەو خانووبەرە بەردینانە، هوتێلێکی وەزرینگی هەیە کە دەتوانێ کەشێکی جوانتر و تایبەتی‌تر بۆ گەشتیاران بڕەخسێنێت. مانەوە لە هوتێلێکی وەزرینگی بە دەرگا و دیواری بەردین شەوێکی هەرمان لە زەینی گەشتیارانی تەوریزیدا دەنەخشێنن.

یان لە پارێزگای سێمنان یەکێک لە کانگادارانی شاری ئارادان لە نزیکی گەرمسار شوێنێکی مانەوەی لە ژێر زەوی و زەوتر وەک شارێکی ژێرزەوینی ساز داوە کە خاوەن هۆدە و هۆڵی جەماوەرییە و تێیدا دەکرێ لە پەنای ئاگردا پەتاتە سوورکەیەوە و چای سەر ئاگر بخۆی و هەرکات حەزت لە هەوای دەرەوە بوو، لە ژێر زەوی بێیە دەرێ و لەوێشدا یاری و سەرقاڵیی تایبەتی بیاوانی لێیە. لەو شوینەدا تەنیا ژیانی عەشیرەیی و بە دوور لە زریقەوبریقەی شاری ژیانی خەملاندووە.

ئەزموونی مانەوە لە ماڵی هابیتەکانی ناو ئەربابی ئاڵقەکان

لە پارێزگای ئەردەبیل خانووبەرەگەلێک کراونەتەوە کە وەک بینای هابیتەکان لە فیلمی ئەربابی ئاڵقەکان دەچێت؛ نیوەی لە ژێر زەوی و نەوی دیکەی لە سەر زەوی بە پەنجێرە و دەلاقەی گردەوە. مانەوە لەو ماڵە گەشتیارییانە لە پەنای سروشتی ئاوەدان و سەرسەوزی ئەردەبیل بێ گومان دەتوانێ ئەمەزموونێکی تایەکاری ببەخشێتە گەشتیاران.

هەروەها لە مەیمەندی کرمان گوندێکی وەزرینگی لە بەشی ناوەندیی شاری بابەک هەیە کە لە نێوان ٨ تا ١٢ هەزار ساڵ پێشینەی هەیە و لەو ناوچەیە چەندین ماڵی هەڵکەندراو هەیە کە بۆ مانەوە تەیار کراون و لە ١٥ ساڵ لەوە پێشەوە بوونەتە شوێنی حەوانەوەی میوانگەلی ناوخۆیی و بیانی. ئەوی لەو بینایانەدا سەرنج ڕاکێشە پاراستنی پێکهاتەی کۆنی گوندەکەیە و ئێوە هەست دەکەن کە هەزاران ساڵ بەرەو دوا گەڕاونەتەوە و شەوێک لە دڵی مێژوودا ژیاون.

کەرەسەی ناو هۆدەکان تەواو نەریتی و کەونارایی داڕێژراون؛ بۆ وێنە ئاڵقەی جل و بەرگ لە داری سنجوویە و جێ خەوەکان بە دار و لە پەنای دیوارەکان هەڵبەستراون. لە سەر ئەزری ژوورەکان نەوووی بەرهەم هاتووی خودی گوندەکە ڕاخراوە. ئەو ماڵانە لە لیستی میراتی جیهانی یۆنێسکۆدا تۆمار کراون هەتا بۆ هەمیشە لە دڵ و زەینی خەڵکی جیهاندا بپارێزرێن.

لە پەنای ئەو نمونانە دەبێ ئاماژە بە هۆتێلگەلی سەر ئاویی دوورگەی کیش بکەین کە ئەگەرچی ناچنە ڕیزی هوتێل و شوێنی حەوانەوەی سەیر و سەمەرە، بەڵام بەو پێیەی بەشێک لە بنی ژوورەکان لە شووشەن و دەتوانی لەوێوە ئاوەکانی کەنداوی فارس ببینی، دەوڵەمەندن بە ئەزموونی جیاواز بۆ گەشتیاران و موسافیران.

سەرکردن لە خانووبەرەی لۆکاڵییەکانیش تام و بۆنی تایبەت بە خۆی هەیە و ئەگەر کەسێک حەزی لە مانەوە لە خانوویەک بێت کە دیوارەکانی لە کاگڵ و جێ‌خەوی لە ژیر کورسی بێت، دەبێ ڕوو لەو خانووانە بکات.

ئەو جۆرە خانووانە ئێستا لە زۆربەی پارێزگاکاندا هەن. بەڵام ئەو جۆرە خانووانە تەنیا بە دیواری کاگڵ کۆتاییان پێ نایەت و دەکرێ لە قەوارەی مانەوە لە کەپریشدا دەرکەوێت. بۆ وێنە لە ناوچەگەلی بیاوانیی وەک سیستان و بەلووچستان و کێرمان کەپرەکان باشترین شوێنن بۆ پارێزراوبوون لە گەرما و سەرما. ئێستا ئەو کەپرانە لە قەوارەی هوتێل میوانداری گەشتیارانن و هۆدەکانیان وەک هۆدەی هوتێلێکی ٥ ئەستیرە ڕازاندراونەتەوە.

ڤیلاهوتێل و هۆدەی سەر درەخت

لە پارێزگای بووشێهر و شاری عەسلوویەی بەندەر شیرینو هوتێلی جیاوازی کەنار ئاوی ناو بۆری چێ کراوە. هەر بنەماڵەیەک دەتوانێ لە بۆریگەلی پیشەسازی کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کراون، بە بێ هیچ کێشەیەک جێگر بن.

تەنانەت هەندێ جار ئەو هۆدانە لە سەر ئاو لە هاتوچۆن. یان گەشتیاران دەتوانن لە سەر درەختەکان و لە کەشوهەوای دڵفڕیندا رۆژ بکەنەوە. یان ئەگەر حەز دەکەن وەک ئیسکیمۆکان بژین؛ دەتوانن بچنە ناو هۆدەگەلێک کە وەک ئیسکیمۆکان بیچمێکی تایبەتیان نییە. هەمووی ئەوانە لە شارێکدا ئاراستە کراون کە هوتێلی گونجاویان نییە و شوێنی حەوانەوەی کەم تێدایە.

ئەزموونی مانەوە لە شوێنی سەیر و سەمەرە کاتێک لە دڵ دەنیشێت کە خۆراکی نەریتی و ناوچەیی لە گەڵدا ئاراستە بکرێت. لەو ئەگەرە دەکرێ ئاوڕێک لە سفرە و خوانی جیاوازی ناوچەکانی ئێرانیش بدرێتەوە.

News Code 26492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =