ئەمریکا ورەی هێرش بۆ سەر ئێرانی نییە

پەرلەمانتارێکی ئوردونی دەڵێت: ئێران توانای سەربازی پێویستی بۆ بەرگری لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی هەیە و لەو ڕووەوە ئەمریکا ورەی ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر ئێران.

تاریق خوری ئەندامی پەرلەمانی ئۆردۆن لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر لەبارەی گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران و لەوان گەمارۆوە نەوتییەکان و بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، وتی: ئەمریکا بە درێژایی مێژوو بە تاڵان کردنی گەلانی جیهان لە قەیرانێکی ئەخلاقیدا گلاوە و دوای دەست بەکار بوونی ترامپ بەرەوڕووی قەیرانی سیاسیش بۆتەوە. هاوکات ئەو وڵاتە تووشی قەیرانێکی ئابووریی قووڵ هاتووە و هەر بۆیە خەریکی بارگاوی کردنی قەیرانەکانی خۆی بۆ وڵاتانی دیکەیە.

پەرلەمانتاری ئۆردۆنی بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە پەنای دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر غەزە، هەوڵێکە لە پێناو هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕ لە ناوچە و تۆقاندنی ئێران، وتیشی: مەحاڵە ئەمریکا دەست بۆ بژێرەی سەربازی ببات، چونکە لە شەڕ لە گەڵ ئێران دەترسێ؛ ئەویش بەو هۆیەی ئێران خاوەن توانستی سەربازیی پێویست بۆ بەرگری لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناوچەییەتی و دەتوانێ بەرژەوەندییە گرینگەکانی واشنتۆن بخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە بەهرەمەندبوونی ئێران لە هاوپەیمانانێکی وەک ڕووسیا و بەرەی بەرخۆدان و پەیوەندیی نزیکی لە زۆربەی وڵاتانی کاریگەری جیهانی کرد و ڕاشیگەیاند: پشت بەستنی ئەمریکا بە ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران سەرکەوتوو نابێت و بەو پێیە ڕەنگە ئەمریکا لە رێگەی ئەورووپاوە هەوڵی دەرچوون لەو دۆخە و کڕینەوەی ئابووری خۆی بدات.

News Code 26487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =