تەقینەوەکانی فەجیرەی ئیمارات / وەدرۆ خستنەوەی نەزانانە و دەرکەوتنی بۆشایی ئەمنی

ئەبووزەبی لە کاتێکدا بە شێوەی نەزانکارانە ڕووداوی تەقینەوەی بەندەری فەجیرەی ڕەت کردەوە کە تەنیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دواتر بە شەرمەزاری و سووکی دانی بە ڕاستییەکەدا نا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەولەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: رۆژی ڕابردوو هەواڵێک لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بوو بە مانشێتی میدیاگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و لەمناوە کەناڵی "المیادین" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلێک لە کەنداوی فارس لە تەقینەوەیەک لە بەندەری فەجیرەی ئیمارات هەواڵی دا.

ئەگەرچی هۆکاری ئەو تەقینەوە لە لایەن بەرپرسانی ئەبووزەبی ڕانەگەیێندرا، بەڵام سایەدانی نزیکی ڕوداوەکە گەشتی فرۆکەگەلی فەڕەنسی و ئەمریکیان بە ئاسمانی ناوچەکە پشت ڕاست کردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی "المیادین" نزیکەی ٧ بۆ ١٠ نەوتکێش لەو تەقینەوەیەدا لە ئاگردا سووتان. ئەو کەناڵە لوبنانییە ڕاشیگەیاند کە تەقینەوەکانی بەندەری فەجیرە سەر لە بەیانیی رۆژی رابردوو ڕوویان داوە.

لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە لایەن "المیادین"، بەرپرسانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە هەنگاوێکی نەزانکارانە و بە هۆی سەرلێشواوی هەواڵی سەرەوەیان ڕەت کردەوە و نکۆڵیان کرد لە هەر جۆرە تەقینەوەیەک لە بەندەری فەجیرە.

بەڵام هاوکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە خالد فالح وەزیری وزەی عەرەبستان دانی بە کرانە ئامانجی ٢ نەوتکێشی سعوودی لە نزیکی بەندەری فەجیرەدا نا و جەختی کرد کە ئەو ٢ نەوتکێشەی سعوودی لە ناو ئاوگەلی ئابووریی وڵاتی ئیمارات لە کەنداوی فارس کەوتوونەتە بەر هێرشی وێرانگەرانە.   

وتیشی: ئەو ٢ نەوتکێشە لە نزیکیی بەندەری فەجیرە بوونە و یەکیان هەوڵی بارکردنی نەوتی عەرەبستان لە بەندەری "ڕاس تەنوورە" و گواستنەوەی بۆ ئەمریکا و کۆمپانیای سعوودی ئارامکۆی بووە.

فالح ئیدعایشی کرد: ئەو هێرشانە هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتۆتەوە و مادەی سووتەمەنی نەدڵاوە، بەڵام زیانێکی ماڵیی بەربڵاو بە دوو نەوتکێشەکە گەییوە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسایەتی هاوبەشی بۆ پاراستنی ئاسایشی پاپۆرەوانی و نەوتکێشەکان لە ئەستۆیە و نابێ بێڵێ ئەو ڕووداوە کاریگەری نەرێنی لە سەر بازاڕگەلی جیهانی دابنێت.

لە ڕەت کردنەوەی نەزانکارانە تا شەرمەزاریی گەورە

سەرەڕای ڕەت کردنەوەی نەزانکارانەی هەواڵی تەقینەوەی گەورە لە بەندەری فەجیرە لە لایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، زۆری نەبرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕودواوەکەی پشت ڕاست کردەوە و بەو جۆرە شەرمەزارییەکی گەورە داوێنی ئەبووزەبی گرت.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتدا هاتووە: "چوار پاپۆرەی بازرگانی بارهەڵگر لە نزیکی ئاوگەلی ناوچەیی ئیمارات بەرەو کەنارەکانی رۆژهەڵاتی لە نزیکی فەجیرە کرانە ئامانج. لایەنە بەرپرسەکان هەنگاوی پێویستیان هەڵگرتووە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە بە هاوکاریی باڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان درێژەی هەیە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیێندرێت. ئەو هێرشە کوژراو و برینداری لێ نەکەوتۆتەوە و هاوکات دزە کردن و دڵانی مادەی سووتەمەنی و زیانهێنەرمان بۆ ناو ئاوی دەریا نەبووە و ئێستا دۆخی بەندەری فەجیرە ئاساییە".

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر پاپۆرە و کەسانی ناو پاپۆرەکانی بە گۆرانکارییەکی ترسێنەر زانی و ڕایگەیاند: "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بەرپرسایەتیی خۆی راپەڕێنێت و پێشگری بکات لە زیان گەیشتن بە ئاسایش و تەندروستیی دەریاوانان. بێ وگمان ئەوە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی".

سەرپۆش نانەوەی قەیرانی ئەمنی لە ئیمارات

ئەوی ڕاست بێت، بەرپرسانی ئیمارات بە ڕەت کردنەوەی نەزانکارانەی ڕووداوی تەقینەوەی گەورەی بەندەری فەجیرە بۆ بە چەواشە بردنی ڕای گشتی و پێدانی ناونیشانی هەڵە هەوڵیان دەدا. بەرپرسانی ئەبووزەبی هەوڵیان دەدا لەو ڕیگەوە بۆشایی ئەمنی خۆیان لە بەندەری فەجیرە و هەروەها دەرکەوتنی قەیرانی ئەمنیی بەربڵاویان لەو بەندەرە گرینگە سەرپۆش بنێنەوە و هەموو شتێک لای ڕای گشتیی ناوچە و جیهان ئاسایی بنوێنن.

لە ڕاستیدا تەواو پاگەندە میدیایی و تەرخان کردنی ئیمکاناتی بانگەشەییان بۆ پێشگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو ڕووداوە بۆ ئەو مەبەستە بە کار هێنا و دەیانەویست بە بەهرە وەرگرتن لەو ئیمکاناتانە ڕووداوێک لەو ئاستەدا بشارنەوە.

خاڵی دیکەی جێی سەرنج ئەوەیە کە هەواڵی هەواڵی ڕوودانی تەقینەوەی گەورەی بەندەری فەجیرەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دوای چەند کاتژمێر لە میدیاکاندا دەرکەوت و ئەوە لە خۆیدا شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ ئەبووزەبی، چونکە ئێستا زۆربەی کارناسان و چاودێرانی سیاسی لە سەر ئەو بڕوایەن کە مومکینە پێشتریش ئەو وڵاتە ڕووداوگەلێکی زۆری لەو چەشنە بە خۆوە بینیوە و بە بەهرە وەرگرتن لە کەرەسەی پاگەندەی میدیایی نەیهێشتووە بگاتە گوێی ڕای گشتی.

تووڕەیی ئەبووزەبی لە ئاشکرابوونی "بۆشایی ئەمنی"ی لە فەجیرە

پرسێکی دیکە هاوپەیوەند بەو ڕووداوە ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەبووزەبی لە ئاشکرابوونی "بۆشایی ئەمنی"ی گەورە لە وڵاتەکەیان نیگەران و تووڕەن. ئەبووزەبی سەرەڕای هەوڵی زۆر و تەرخان دانی تەواو ئیمکاناتی میدیایی و بانگەشەیی لە ئەنجامدا نەیتوانی پێش بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی تەقینەوەکانی فەجیرە بگرێت و لە ئەنجامدا بۆشایی ئەمنیی گەورەی ئاشکرا بوو.

ئەو پرسە کاتێک بۆ ئیماراتییەکان دەبێتە مایەی نیگەرانی کە ئەو ولاتە سان بە شانی ڕژیمی داگیرکاری سعوودی خەریکی کۆمەڵکوژیی خەڵکی بێ تاوان و بێ پەنای یەمەنە و پێشتریش لە لایەن سوپا و کۆمیتەگەلی جەماوەریی یەمەن کراوەتە ئامانجی مووشەکە بالستیکییەکان.

لەو ڕووەوە بەرپرسانی ئەبووزەبی بە توندی نیگەرانی ئەوەن کە ڕووداونی تەقینەوەگەلی گەورەی بەندەری فەجیرە "بۆشایی ئەمنی"ی لەو بەندەرە بۆ هەمووان ئاشکرا بکات و مومکینە گرووپگەلی یەمەنی لە وەڵامی زنجیرە دەستدرێژییەکانی ئیمارات، وێرای ئاگاداربوون لەو بۆشاییە، لە داهاتوودا فەجیرە بکەنە ئامانج؛ هەر وەک پێشتر ئەبووزەبیان کردبووە ئامانج.  

نیگەرانی ئیمارات لە ڕوودانی هێرشی هاوشێوە

ئیستاش ئەو نیگەرانییە مەزنە لای بەرپرسانی ئیماراتی لە ئارادیە کە مومکینە لە داهاتووشدا هێرشی هاوشێوە بکرێتە سەر ژێرخانە ئابوورییەکان و یان تەنانەت ژێرخانە سەربازییەکانی. ئەو نیگەرانییە تەنانەت لای بەرپرسانی سعوودی وەک هاوپەیمانی سەرەکیی ئیماراتیش هەست پێدەکرێت.

عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات باش دەزانن کە هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ژێرخانەکانی ئابووری و سەربازییان دەتوانێ بە توندی کاریگەری لە سەر سەرمایەدانەریی دەرەکی لەو وڵاتانە دابنێت و ئەنجومی نەرێنیی زۆری بە دواوە بێت.

بەو پێیە کۆشک و قەڵانشینانی ڕیاز و ئەبووزەبی لە کاتێکدا کە بەردەوام هەوڵیان داوە و دەیدەن کە وڵاتەکەیان بە کانگای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەدا نمایش بدەن، ئێستا بەرەوڕووی نیگەرانیگەلێکی فراوان لە ئاستی سەربازی و ئابوورین و تەقینەوەکانی بەندەری فەجیرەی ئیمارات زیاتر لە جاران پەرەی بەو نیگەرانیانە داوە.

News Code 26485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =