کۆبوونەوەی باڵوێزی ئێران و نوێنەری یۆنامی لە بەغدا

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری عێراق له‌ گه‌ڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ژنین هەنیس پلاسخارت" نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری عێراق به‌ ئاماده‌بوونی له‌ باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ بەغدا لە گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی دیداری کرد.

له‌م دیدارەدا ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق ڕۆڵی تاران و  یۆنامی له‌ جێگیربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تی لە وڵاتی عێراق بە کاریگەر وەسف کرد.

لای خۆشیەوە ژنین هەنیس پلاسخارت به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ تاران و کۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران هیوای خواست هاوکارییه‌کانی نێوان یونامی و تاران هۆکاری ئاسایش و ئارامی زیاتر بێت لە عێراق و ناوچەکە.

News Code 26480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =