پەمپێئۆ بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئێران سەردانی بڕۆکسێل دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەفەری خۆی بۆ ڕووسیا چووە بڕۆکسێلیش تا هاوکات لە گەڵ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی تایبەتی وەزیرانی ئەورووپی، لە سەر پرسی ئێران باس و گفتوگۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە تەما بوو سەفەری ڕووسیا بکات، سەفەرەکەی بۆ مسکۆی هەڵوەشاندنەوە و لە جیاتی ئەوێ چووە بڕۆکسێل تا ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئێران باس و گفتوگۆ بکات.

ئاڵبەت سەفەری ڕووسیا لە سەر جێی خۆیەتی و پەمپێئۆ سبەی سێشەممە لە سووچی لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و سێرگەی لاڤرۆف هاوتا ڕووسیەکەی خۆی دیدار دەکات.

شیاوی باسە گۆڕانی بەرنامەی سەفەری پەمپێئۆ لە حاڵێکدایە کە لە بڕۆکسێل ئەمڕۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی ٣ وڵاتی ئەورووپی لایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بریتی لە بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت تا سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵام بە ڕاگەیێندراوی بەرجامی ئێران بگەنە ئاکام.

لە حاڵێکدا کە ئەمریکا بە ناردنی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئابراهام لینکۆڵن بۆ ناوچەکە مڵقی شەڕ خوازانەی بە خۆیەوە ناوە؛ پەمپێئۆ لە گفتوگۆیەکدا کە دوێنێ یەکشەممە لە گەڵ سی ئێن بی سی هەیبوو؛ پاگەندەی کرد کە ئامانجی واشنتۆن شەڕ نییە و پێشوازی لە دانوستان دەکات.

News Code 26477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =